پزیشکانی مێشک و دەماری ئەمریکی لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا بۆیان دەرکەوت، ئەو بەتەمەنانەی هەفتانە تەنیا جارێک کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن، یادەوەرییان باشترە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمترە.
د. جانینا کرێل، نوسەری توێژینەوەکە لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەکادیمیای مێشک و دەمار، رایگەیاند لانیکەم هەفتانەجارێک ئەنجامدانی کارەکانی وەک خوێندندەوەی گۆڤار و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لەلایەن بەتەمەنەکان، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بە رێژەی 30% کەمتردەکاتەوە.
توێژەرانی نۆڕینگەی مایۆ لە ئەمریکا کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە، ئاشکرایدەکەن پێویستە هەر لەسەرەتای تەمەنیانەوە منداڵان بخرێنە بەرخوێندن و فێری کۆمپیوتەر بکرێن، چونکە ئەوانەی ئاستی رۆشنبیرییان زیاترە و خوێندەوارن، ئەگەری لەبیرچوونەوەیان کەمترە.
د. کلێر واڵتۆن، لە کۆمەڵگای ئەلزەهایمەر لە بەریتانیا گووتی: "بەڵگەی زۆر هەن دەیسەلمێنن چالاکهێشتنەوەی مێشک و بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان مێشک بە تەندروستی دەهێڵێتەوە لەکاتی پیربوون"، گووتیشی دەکرێت چالاکهێشتنەوەی مێشک لەرێگەی وەڵامدانەوەی مەتەڵ، وێنەکانێشان و خوێندنەوەی کتێب بێت.
د. کلێر واڵتۆن دەشڵێت جگە لەمانە وەرزشکردنی رێک و بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ، رێگری لە تووشبوون بە لەبیرچوونەوە دەکات.
0 comments:
Post a Comment