پزیشكانی ئەمریکی باس لە هۆکارە مەترسیدارەکان دەکەن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەشڵێن خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بە بەراورد بە پیاوان.
پزیشكانی دڵی ئەمریکی ئاشكرایدەکەن بەرزی پەستانی خوێن، شەکری خوێن، زیادبوونی چەورییەکانی خوێن و تەمەنی مرۆڤ، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکەن.
ئەوان ئاشکرایدەکەن خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بە بەراورد بە پیاوان، بەجۆرێک خانمان لە سەرووی 55 ساڵییەوە و پیاوانیش لە سەرووی 45 ساڵییەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات و سەبارەت بە هۆکاری زۆری مەترسییەکانی دڵ لە پیاوان بە بەراورد بە خانمان ئەم چەند خاڵە دەخەنەڕوو:
1- پیاوان رێژەی چەورییە سوودبەخشەکانی خوێنیان کەمترە بە بەراورد بە پیاوان.
2- بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی، دەرکەوتووە خانمان زیاتر گوێرایەڵی پزیشک دەکەن و پیاوان کەمتر گوێ بۆ رێنماییەکانی پزیشک دەگرن.
3- هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین" لە خانمان وەکو پارێزەری دڵ ناودەبرێت و لە دوای تەمەنی 50 ساڵی کەمدەکات، بۆیە خانمان لەدوای ئەو تەمەنە مەترسیی تووشبوونیان زیاددەکات.
4- کۆدەکانی DNA ی خانمان جیاوازن لەهی پیاوان.
0 comments:
Post a Comment