دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی ئەمشەویان بەرامبەر سێلتافیگۆ بە 7 گۆڵ زەیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید ستایشی ئەو ئاستە بەرزەی کریستیانۆ دەکات .
زەیدان سەبارەت بە سوپەرهاتریکەکەی رۆناڵدۆ وتی : ئەگەرچی من لیدانی بەهێزم هەبوو بەڵام هەرگیز نەمتوانیوە سوپەرهاتریک تۆماربکەم ، ئێستا تەنیا رۆناڵدۆ و چەند یاریزانێکی دیکەیە دەتوانن هەست بە خۆشی تۆمارکردنی سوپەرهاتریک بکەن .
هەروەها سەبارەت بە رەخنەی راگەیاندنەکان بۆ رۆناڵدۆ زەیدان رایگەیاند : هەرگیز بۆ خولەکێکیش گومانم لە ئاستی رۆناڵدۆ نەکردووە ، هەمووانیش باش دەزانن کە کریستیانۆ چەندە ئاستی بەرزە
0 comments:
Post a Comment