سایتی ڕۆیتەرز پشت بە سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە مانگی داهاتوو (١٥ی ئازار) ئایفۆنی نوێ و ئایپادی نوێ ئاشکرادەکرێن و لە هەمان هەفتەشدا فرۆشتنیان دەست پێدەکات.
بە پێی سایتەکە ئایفۆنێکی نوێ بەناوی (iPhone 5se) کە شاشەکەی چوار ئینجە هاوڕێ لەگەڵ ئایپادی نوێ ئاشکرا دەکرێن و داواکاری پێشوەختی کڕینیش وەرناگیرێت.
ئامانجی ئایفۆنە نوێیەکە ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت خاوەنی مۆبایلێکی بەتوانای هاوشێوەی ئایفۆنە نوێکان بن وەکو (iPhone 6s) و (iPhone 6s Plus) بەڵام هاوشێوەی ئایفۆنەکانی پێشووتر ڕووبەری شاشەکەی بچووکتر بێت.
سایتی ڕۆیتەرز ئاماژەیشی بەوە داوە کە نەتوانراوە لێدوانی کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەم هەواڵە وەربگیرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەکەی یەکەمی ئەم ساڵەی ئابوورییدا کەمترین ڕێژەی لە مێژووی گەشەکردنی فرۆشی ئایفۆندا بە خۆوە بینی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکردووە. پێدەچێت کۆمپانیاکە بیەوێت بەم ئایفۆنە نوێیانە ئەو بەکارهێنەرانە قایل بکات کە حەزیان لە مۆبایلی قەبارە بچووکە و بەمەش جارێکیتر ڕێژەی فرۆشتنی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بکاتەوە.
daxt xosh
ReplyDelete