دامەزرێنەری فەیسبووک داتایەکی نوێی لەسەر فەیسبووک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئێستادا فەیسبووک زیاتر لە ١.٥٩ ملیار بەکارهێنەری هەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، مارک زوکەبێرگ دامەزرێنەری فەیسبووک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا فەیسبووک زیاتر لە ملیارێک و ٥٩٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ملیارێکیان گروپ (Groups) بەکاردەهێنن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ڕێژەیە زیاتر لە ملیارێک بەکارهێنەر لەڕێگەی هەژماری فەیسبووکەوە وەتسئاپ بەکاردەهێنن، هەروەها زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن کەسیش ئینستاگرام بەکاردەهێنن.
ئەم داتایەش لەکاتێکدایە کە فەیسبووک تاوەکو مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥، ژمارەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ملیارێک و ١٨ ملیۆن کەس بووە.
فەیسبووک تۆڕێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن مارک زوکەبێرگ دروستکرا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێکانی لە زانکۆی ئۆکسفۆر، هاوکات بارەگاکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەمەریکا.
0 comments:
Post a Comment