ویندۆز

HAWLER

HAWLER

GIB

GIB
Wednesday, March 9, 2016

چاوه‌كانی چێڵسی چاودێری پۆگبا ده‌كه‌ن

چاوه‌كانی چێڵسی چاودێری پۆگبا ده‌كه‌ن

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌ماوه‌ی رابردوو پشكنه‌رانی ره‌وانه‌ی شاری میلانۆی ئیتاڵی كردووه‌ له‌پێناو چاودێریكردنی پۆل پۆگبای ناوه‌راستكاری یوڤێنتۆس له‌یاری یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان، له‌و یارییه‌ی یوڤێنتۆس خۆی گه‌یانده‌ فیناڵی جامی ئیتاڵیا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ چێڵسی ده‌یه‌وێت له‌كۆتایی وه‌رز ئه‌م یاریزانه‌ راو بكات له‌پێناو به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو.
چێڵسی ئه‌ركی ئاسان نابێت له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ چونكه‌ ركابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی بایرن میونشن و بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێـ چێڵسی 70 ملیۆن پاوه‌ند بخاته‌ به‌رده‌م خانمه‌ پ   یره‌كه‌ له‌پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆگبا.




  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: چاوه‌كانی چێڵسی چاودێری پۆگبا ده‌كه‌ن Rating: 5 Reviewed By: ebo
Scroll to Top