ئاگاداری منداڵەكانتان بن لە مەترسییەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە هۆشمەندەکان
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی هۆشداری دەدات لە مەترسی ئەوەی؛ منداڵ چەند كاتژمێرێكی زۆر لە كاتەكانی بە دیار شاشەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە ئەلیكتڕۆنییەكان بەسەر ببات، چونكە وەک لیژنەی شارەزایان لە پزیشكانی چاو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا دەڵێن؛ ئەو كارە تووشی نەخۆشی "كورتبینی"ـیان دەكات. پزیشكانی چاو تێبینی ئەوەیان كردووە؛ كە لە 50 ساڵی ڕابردوودا؛ حاڵەتی "كورتبینی" لەناو ئەمریكییەكان زیاتر بڵاوبووەتەوە، هۆكارەكەشیانگەڕاندووەتەوە بۆ كاركردن لە نزیک شاشەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە ئەلیكتڕۆنییەكان، لەو دەمەیدا پێویستە مرۆڤ لە هەوای دەرەوەدا سوود لە ڕۆشنایی سروشتی وەربگرێت.

لە بەرواری : Friday, March 4, 2016
0 comments:
Post a Comment