ویندۆز

HAWLER

HAWLER

GIB

GIB
Friday, March 4, 2016

ئاگاداریەک بۆ بەکارهێنەرانی ڤایبەر

دواجار خزمەتگوزاریی Viber گۆرانکارییەکی نوێی لەسستمەکەیدا کرد و بەکارھێنەرانی خۆی لێ ئاگادارکردەوە. گۆرانکارییەکەش ئەپدەیتی سستمەکەی بوو لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ و سستمی iOS کەچەندین تایبەتمەندیی زیاد کردوە. لەوبارەیەوە کۆمپانیای پەرەپێدەری ڤایبەر ئاشکرایکردوە کەتایبەتمەندیی ٣D Touch ی بۆ زیادکردوە کەکۆپی ٥.٨ی ڤایبەرە و ئەمەش بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەسە.

ئەمەش وادەکات بەکارھێنەران بەئاسانی بگەنە سەر ئەوەی دەیانەوێت لەسستمی ڤایبەردا و ئەمەش لەرێی پەنجەپێدانان دەبێ بەئایکۆنی ڤایبەر بەشێوەیەکی دوورودرێژ تا لیستێک دەردەکەوێت کەلیستی فەرمانەکانە. ھاوکات تایبەتمەندیی Conversation Gallery بۆ زیادکراوە کەبەشێکی نوێیە کەبوار دەداتە بەکارھێنەرەکە بگاتە ھەموو وێنە و ڤیدیۆییە نمایشکراوەکانی سەر ڤایبەر.

کەڕەنگە ئەمەش گرفتێک توشی بەکارھێنەران بکات کەکەسێکی تر بتوانێ دەستی بگاتە ئەو ڤیدیۆ و فۆتۆیانەیی پێشتر تۆ داتبەزاندوە یان ناردوتە بۆ ھاورێیەکت، بۆیە دەبێ بەووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتە تایبەتەکانت بکەیت.

Newer Post
پێشتر
ئەمە کۆتە بابەتە
  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: ئاگاداریەک بۆ بەکارهێنەرانی ڤایبەر Rating: 5 Reviewed By: ebo
Scroll to Top