ویندۆز

HAWLER

HAWLER

GIB

GIB
Sunday, March 6, 2016

ئەو ڤایرۆسانەی جیهان لێیان تۆقیوە



ساڵی 1892 بۆ یەكەمجار زانای رووس دیمیتری ئیڤانۆسكی باسی نەخۆشخەرێكی كرد كە تووشی گەڵاتوتنەكان دەبێت و بەكتریاش نییە، دوای ئەویش ساڵی 1898 زانای هۆڵەندی مارتینوس بایەرینك ئەوانەی ناونا ڤایرۆسی مۆزایكیی توتن. ئیدی لەوكاتەوە تاكو ئێستا زیاتر لە 5000 جۆر ڤایرۆس دۆزراونەتەوە.


ڤایرۆسەكان بەوە لە بەكتریا و وردە زیندەوەرەكان جیادەكرێنەوە كە ناتوانن سەربەخۆیانە بژین، بەڵكو پشت بە خانەی زیندەوەرەكانی دیكە دەبەستن بۆ بەردەوامی و زیادبوونیان، هەموو زیندەرەوەكان و تەنانەت بەكتریایش نەخۆشدەخەن. 



نەخۆشی جۆراوجۆر هەر لە هەڵامەتێكی ئاساییەوە تاكو ئایدز و هەوكردنی جگەر، بەهۆی ڤایرۆسەوە دەكرێ پەیداببن.



ماڵەپەڕی دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی ئەم ڤایرۆسانەی دەستینشانكردووە كە بەمدواییانە لەسەر ئاستی جیهان ترسێكی بەرچاویان ناوەتەوە:

1-زیكا:
زیكا بەهۆی پێوەدانی مێشوولەوە بڵاودەبێتەوە، مەترسیە گەورەكەی ئەوەیە منداڵانی تازەبوو تووشی شێواویی زگماكیی دەكات، بەوەی بە سەرێكی بچكۆلەوە دێنە ژیان. رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەكات ئەمساڵ چوار ملیۆن كەس تووشی زیكا ببن.

2-ئیبۆلا:
دوو ساڵی رابردوو ئیبۆلا ترس و دڵەڕاوكێیەكی گەورەی نایەوە بەوەی بە خێرایی لە رۆژئاوای ئەفریقا بڵاوبووەوە. ئەم ڤایرۆسە لە دوو ساڵی رابردوو بووەهۆی مردنی 11 هەزار كەس. ڤایرۆسەكە لە ئەنجامی بەریەككەوتنی راستەوخۆ لەنێوان خەڵكی دەگوێزرێتەوە. هەر ئەم ڤایرۆسە وەهای كرد عەرەبستانی سعودی رێگە بە دانیشتووانی گینیا و لایبیریا و سیرالیۆن نەدات رێورەسمی حەج ئەنجام بدەن و ڤیزەی هاتنەنێو وڵاتەكەی پێنەدان. هەروەك مەغریبیش پاڵەوانیەتی تۆپی پێی نەتەوەكانی ئەفریقای 2015ی بە هەمان هۆ دواخست.

3-كۆرۆنا:
لە چوار ساڵی رابردوودا 584 كەس بە بە نەخۆشییەك مردن كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگوێزرێتەوە و بە پەتای هەناسەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (مێرس) ناسراوە. زۆربەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركراون. زانایان وشتر بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەزانن.

4-ئەنفلۆنزای بەراز:
تەنیا لە 2009-2010 دا ئەم ڤایرۆسە بووەهۆی مردنی زیاتر لە 15 هەزار كەس كە هەزار كەسیان لە وڵاتانی عەرەبی بوون. ڤایرۆسەكە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، كۆكە و ئازاری ماسولكەكان. لە پرژەی دەرچوو لە دەم و لووتەوە ئەم ڤایرۆسە لەنێوان خەڵكی دەگوێزرێتەوە.

5-ئەنفلۆنزای باڵندە:
ساڵی 2003 لە هۆنگ كۆنگ دەركەوت، دواتر بە وڵاتانی دیكەی ئاسیادا بڵاوبووەوە. ساڵی رابردوو 80 كەس لە میسر بەم نەخۆشییە مردوون. ئەنفلۆنزە وەهای كرد بایكۆتی بەورفراوان لەسەر بەرهەمە پەلەوەرییەكانی كیشوەری ئاسیا درووست ببێت و ملیۆنان پەلەوەریش لەترسی ڤایرۆسەكە لەنێوبران.


  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: ئەو ڤایرۆسانەی جیهان لێیان تۆقیوە Rating: 5 Reviewed By: ebo
Scroll to Top