ویندۆز

HAWLER

HAWLER

GIB

GIB
Monday, March 7, 2016

ئەپڵ ڕیکۆردێکى نوێی تۆمارکرد




لە ئێن ٢٤ى ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە، لە سێ مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاى ئەپڵ ٧٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئایفۆنى فرۆشتووە و ١٨ ملیار و ٤٠٠ هەزار دۆلار قازانجى کردووە.
ڕێژەى فرۆشتنیش ٠,٤% لە ساڵى پارى زیادکردووە.
پاریش بە خستنەبازاڕى مۆدێلى نوێ ١٨ ملیار و ٢٠٠ هەزار دۆلار داهاتى بوو و فرۆشتنى بە ڕێژەى ٤٦% زیادیکرد.
ئەپڵ داهاتى خۆى بۆ ئەم سێ مانگە بە ٥٠ بۆ ٥٣ ملیار دۆلار پێشبینی دەکرد.
پاریش تا کۆتایی مانگى ئازار ٥٨ ملیار دۆلار داهاتى هەبوو.
بۆیە خاوەن پشکەکانى ئەپڵ چاوەڕێی گۆڕانکارییەکى گەورەیان لە نرخى پشکەکانیان نەدەکرد.
ئەم ١٨ ملیار و ٤٠٠ هەزار دۆلارە کە قازانجى سێ مانگە ڕیکۆردێکى مێژووییە و تائێستا تەنها یەک کۆمپانیا توانیویەتى قازانجێکى لەم ئاستە بەرزەدا بکات.
ئەویش کۆمپانیاى فانى مێیە کە لە بوارى کڕین و فرۆشتنى خانوبەرەدا کاردەکات بە گەڕاندنەوەى باجەوە توانى لە سێ مانگدا ٥٨ ملیار دۆلار قازانج بکات، بەڵام ناچاربوو کە بیداتەوە دەوڵەتى ئەمریکا.

  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: ئەپڵ ڕیکۆردێکى نوێی تۆمارکرد Rating: 5 Reviewed By: ebo
Scroll to Top