لویس ڤان گالى هۆڵه‌ندى و راهێنه‌رى یانه‌ى مان یونایتد دۆڕ‌انى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به یانه‌ى وێست بڕۆمج ئه‌لبیۆن به دۆڕانێك وه‌سف كرد كه (پێویست نه‌بوو ) .
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له دواى یاریه‌كه ڤان گال رایگه‌یاند :"له دواى ئه‌م دۆڕأنه ده‌توانم چى بڵێم كاتێك یاریزانێكت به كارتى سوور یاریگا جێدێڵێت ،ئه‌و یاریزانه‌ش پێم ده‌ڵێت ئه‌وه یه‌كه‌م كارتى سوورمه له كاروانى وه‌رزشى خۆم " .
ڤان گال ووتیشى :پێویسته ناوبژیوان سه‌یرى ئه‌و كاره‌ى بكات ئه‌نجامى ده‌دات ،چونكه له ماوه‌ى كه‌متر له (5) خوله‌ك دوو كارتى زه‌ردى به رووى خوان ماتا به‌رزكرده‌وه ،پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و نازبژیوانه به‌جوانى به یاساكان بچێته‌وه ،بڕوا وانیه خوان ماتا له دیمه‌نى دووه‌م توند و تیژى به‌كارهێنابێت " .
ووتیشى :كاتێك له ماوه‌ى (75) خوله‌ك به (10) یاریزان یارى بكه‌یت بێ گومان هه‌ست به ئاسوده‌یى ناكه‌یت ،چه‌ندین ده‌رفه‌تى گۆڵ تۆماركرد بۆ یانه‌كه‌مان ره‌خسان ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش كه به (10) یاریزان یاریمان ده‌كرد .
له كۆتاییدا ووتى :دۆڕانه‌كه لێدانێكى كوشنده بوو له یانه‌كه‌مان كه پێویست نه‌بوو دووچارى ئه‌م دۆڕانه بین .
0 comments:
Post a Comment