ویندۆز

HAWLER

HAWLER

GIB

GIB
Tuesday, March 15, 2016

هۆكاری تێكچوونی خه‌وی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن چییه‌؟




جۆرناڵی (سینیۆرن راتگیبر)ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ تێكچوونی خه‌وی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ته‌نیا یه‌ك هۆكاری نییه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كانی جیاوازن، له‌وانه‌ ئه‌و فره‌ ده‌رمانییه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌نی پێ جیاده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك ده‌رمان وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌خوازراو ده‌بنه‌هۆی خه‌وزڕان.

له‌ هۆكاره‌كانی دیكه‌ی تێكچوونی خه‌وی به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌توانین ئاماژه‌بكه‌ین به‌ خواردن له‌كاتی نه‌گونجاو، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و چا و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دی كه‌ كافاینیان تیادایه‌، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێی زۆر و ژاوه‌ژاوی ده‌وروبه‌ر و رووناكی نه‌گونجاو.

جۆرناڵه‌كه‌ كه‌ گرنگی به‌ ته‌ندروستی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌دات، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر خه‌وزڕانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن 4 هه‌فته‌ و زیاتری خایاند، ده‌بێ راوێژ به‌ پزیشك بكه‌ن.


  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: هۆكاری تێكچوونی خه‌وی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن چییه‌؟ Rating: 5 Reviewed By: ebo
Scroll to Top